براى بەڕێزو خۆشەویستمان جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچى دوایى کەسایەتی وڵاتپارێزو تێکۆشەرو چاکەخوازى ناسراوى کوردستان ڕێزدار شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئامۆزای بەڕێزتان و براگەورەی بنەماڵەی تێکۆشەرو وڵاتپارێزى بارزان و نەوەی شەهیدی سەرکردە شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد.
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوى ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى جەنابتان و خانەوادە تێکۆشەرو سەربەرزەکەتان و تەواوى خزمانى بارزان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی و تەمەنى درێژ بە جەنابتان و هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK