لە چوارچێوەی چالاکییە هزرى و سیاسییەکاندا، شەوی ٦ لەسەر ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، هەڤاڵ د. شاخەوان خالید، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری لە وێبینارێکی کۆڕبەندی «سەکۆ بۆ نیشتمانسازی» تايبه‌ت بهرۆژئاواى كوردستان ده‌كات.
وێبینارەکە کە بە ناونیشانی ( ڕێکەوتنی ڕۆژئاوای کوردستان و حكومه‌تى سوریا لە نێوان دەستکەوت و شکستدا) بۆ به‌ڕێز د. سەربەست نەبی، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆر له فەلسەفەی سیاسی، و بەشداربوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە وڵاتپارێزەکان، سیاسه‌تمه‌دار و ڕووناکبیر، ئەکادیميست و چاودێرانی سیاسی بەڕێوەچوو.
لە میانی دیبەیتەکەدا، سه‌ره‌تا دكتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بى تيشكى خسته ره‌وشى سياسى رۆژئاوى كوردستان و سوريا و وناوچه‌كه، پاشان گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر دواین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، داهاتووی هێزە سەربازییەکان و هاوکێشە سیاسییەکان کرا، لەم چوارچێوەیەدا، د. شاخەوان خالید و بەشداربووان ڕا و سەرنجی سه‌باره‌ت بهپرسكه خسته‌ڕوو.
هه‌ڤاڵ د. شاخەوان خالید كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK، لە وتار و تێڕوانینە ستراتیژییەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناغی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان پێویستی بە گواستنەوەیەکی ژیرانە هەیە لە خەباتی سەربازی و مەیدانییەوە بەرەو خه‌باتى دیپلۆماسی و داڕشتنی گەرەنتیی یاسایی و دەستووری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و جەختی لەوەش کردەوە کە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بە دروشمی باو و هەڵوێستی کاتی ناپارێزرێن، بەڵکو پێویستیان بە جێگیرکردن و چه‌سپاندنى مافه‌كانه به‌شێوه‌يه‌كى داننان و راگه‌ياندنى بۆ هه‌موو دونيا و دروستکردنی هاوسەنگیی هێزه و مافى كورد ته‌نيا له به‌سێ كاتژمێر خوێندن به‌كوردى لهههفتهيهك له‌قوتابخانه‌كان تايهته دى .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، شیکاریی بۆ سروشتی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان و جیاوازیی نێوان «بەرژەوەندیی کاتیی زلهێزەکان» و «مافی ڕەوای نەتەوەیی كورد» کردن كه چۆن ئه‌مريكا و زلهێزان بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان هه‌موو كات ئاماده‌ن پشت له كورد ده‌كه‌ن و پێويسته كورد به ووريايهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهات و گۆڕانكارييانه بكات و داوای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ململانێيه هەرێمایەتییەکان و به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان لهرۆژئاوى وڵات و به‌شه‌كانى ديكه‌ى كوردستان.
کۆڕبەندەکە کە دیبەیتێکی فراوانی لەخۆگرتبوو، پاش ئاڵوگۆڕکردنی ڕا و سەرنجەکان لە نێوان میوانان و بەشداربوواندا گفتوگۆى گه‌رمى لێكهوتهوه و، وێبينارهكه له‌لايه‌ن به‌رێز ده‌شتى بهرزهوارى به‌رێوه‌چوو، زياتر له‌دوو كاتژمێرى خاياند و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.