پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9 / 9 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی بەڕێز (سەباح بەیتوڵڵا)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەی، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی پێشمەرگە و تێکۆشەرو راگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان بەڕێز (سەباح بەیتوڵڵا)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سەباح بەیتوڵڵا) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى، سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.