پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەزیز قادر مشاری مەخمووری

أيلول/سبتمبر 09, 2026
بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەزیز قادر مشاری مەخمووری
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاکە (ئاکۆ عەزیز قادر مشاری مەخمووری)-مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانی دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
9 / 9 / 2026
© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co